بەغداد/ INA
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە میکانیزمەکانی پێشوازیکردنی لە شاندە فەرمیەکان دەستنیشان کرد.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی وەزارەت و سەرجەم پارێزگاکانی ئاگادارکردەوە کە قەدەغەیە پێشوازی یان سەردانی شاندە بیانیەکان بکەن یان میوانداریان بکەن بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی فیدڕاڵی و بەهەماهەنگی وەزارەتی دەرەوە، وتیشی لەمبارەیەوە ڕێکاری یاسایی وەردەگیرێت.