بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیارێکی دەربارەی ڕووداوەکانی تەقینەوەی غازی دەرکرد لەهەرێمی کوردستان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک وەزیران سودانی نیگەرانی خۆی دەربڕی لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز لەهەرێمی کوردستان و هەروەها بۆئەوکارەساتە هاوخەمی خۆی ڕادەگەیەنێت.
هەروەها سودانی وەزارەتەکانی پەیوەندیداری ڕاسپارد کە پاڵپشتی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بکەن لەوڕووەوە ڕێکارەکانی سەلامەتیش توندتربکرێت.