بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێشوازیکرد لەنێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
و شاندی یاوەری.
سودانی بەپێی ئەوبەیاننامەیەی کە لەنووسینگەکەیەوە دەرچووە و کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە ئاماژەی بەگرنگی یەکڕیزی نیشتیمانی کردووە بۆ بەرەنکاربوونەوەی ئاڵنگاریە ئابووری و خزمەتگوزاریەکان کە پێویستە پێشکەش بەهاوڵاتیان بکرێت لەسەرانسەری عێڕاقدا.
سودانی جەختیکردەوەلە پابەندبوونی حکومەت بەدەستووری عێڕاقی بۆ جارەسەرکدنی کێشەکانی نێوان بەغداو هەرێمی کوردستانی عێڕاق.
لەلایەن خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سودانی کرد بۆدەسبەکاربوونی و ئاماژەی بەوەدا کە گەشبینە بە تواناکانی حکومەت بۆ لێکگەیشتن و پەڕینەوە بۆ قۆناغێکی دی کە گفتوگۆ زیاتر تیایدا هەژموونی هەبێت.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە کەلەودیدارەدا
باس لە ئاسایشی سەرسنوورەکان کرا بەشێوەیەک کە سەروەری عێڕاق پارێزراوبێت.