لێژنەی دەسپاکی پەرلەمان لەسەروبەندی ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی تایبەت بە دزیکردنی سەدە دایە

سیاسی
  • 22-11-2022, 12:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA وسام مەلا
    لێژنەی دەسپاکی پەرلەمان ڕایگەیاند کە لەسەروبەندی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی تایبەتی دزیکردنی سەدەدایە.
    ئەندامی لێژنەی دەسپاکی پەرلەمان ڕعد دهلکی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە لێژنەکە بەردەوامە لەبەدوداچون بۆ ئەم بابەتە.
    وتیشی کە لێژنەکە ڕۆژانە دیدار لەگەڵ ئەوکەسانە دەکات کە نزیکن لەم بابەتەوە ئەویش بۆ گەیشتن بە دەرەنجامەکان وپاشانیش ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش بەپەرلەمان دەکات.
    هەروەها وتی هەماهەنگیەکی فراوان و بەردەوام هەیە لەنێوان پەرلەمان و حکومەت و لێژنەکەماندا بەفەرمانی سودانی کە بڕیاری دا بە ئەم بابەتەلەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە لێی بکۆڵرێتەوە و بەخۆشی بەدوداچون دەکات لەو پارانەی کە لە لە فەرمانگەی باجدان دیارنەماون.