هەولێرـ INA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا وتی: بەهۆی تەقینەوەی سەمونخانە و باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەک لە دهۆک ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و 33 کەس برینداربوون.
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تەندروستیی دهۆک بەردەوامە لە وەرگرتن و گواستنەوەی برینداران بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن و نەخۆشخانەی سووتان.
لە کاردانەوەی رووداوەکانی تەقینەوەی سیستمی غازدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان "فهرمانیکرد ههموو جۆرێک له کارکردن به سیستمی غاز رابگیرێت و نابێت به هیچ جۆرێک بهکاربهێنرێت."