نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدا دەکات

سیاسی
  • 22-11-2022, 09:50
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA
    ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022.11.22 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدای کرد وبڕیارە له‌گه‌ڵ د. عه‌بدلله‌تيف ڕه‌شيد سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فيدراڵ و محه‌مه‌د شياع سودانى سه‌رۆك وه‌زيران و فايق زێدان سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى وڵات و هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق كۆبێته‌وه‌.
    نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" له‌م سه‌ردانه‌دا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى عێراق، دۆخى وڵات و په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌، تاوتوێ ده‌كات.