قاسم ئەعەرەجی: حکومەت کاردەکات بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیدا دروستبکات

ئەمنی
  • 21-11-2022, 22:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ "محەممەد کازم سادق"باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کرد.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،لە نووسینگەکەی خۆی ،پێشوازی لە "محمد کازم سادق" باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا کرد .
    ناوەرۆکی بەیاننامەکە باس لەوەدەکات کە "قاسم ئەعەرەجی" لەگەڵ باڵیۆزی ئێران گفتوگۆی لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان کردوە ، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی دوو وڵات و گەلی دۆست بکات، هەروەک بارودۆخی ئەمنی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کرا.
     بەگوێرەی بەیاننامەکە ، لە کۆبونەوەکەدا "عەرەجی " ڕوونی کردەوە،کە "حکومەتی عێراق کار بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی دەکات لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتان، و خۆی لە سیاسەتی تەرەفگیری دووردەخاتەوە.
    ئاماژەی بەوەشکرد کە "عێراق هەمیشە چاوی لە سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و ئاسایشی ناوچەکەیە کە لە خزمەت گەلان و وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندابێت.
     لای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران جەختیکردەوە لە پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ سەرکەوتنی کابینەی حکومەتەکەی "سودانی" ،و هاوکاری لە بواری پاڵپشتیکردنی کارەبا و گاز و مەلەفی وزە.