بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران ، تەئکیدی کردەوە کە داهاتی گومرگ و دەروازە سنوورییەکان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 3 ترلیۆن دینار بوە بۆ دەوڵەت .
"حەیدەر مەجید" وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، لە ڵێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند"تیمی گومرگی و دەروازە سنوورییەکان یەکێکە لەو تیمانەی سەر بە لیژنەی باڵای حوکمڕانی ئەلیکترۆنییە لە عێراق، بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان.
ڕوونیشیکردەوە، "تیمەکە دەستکەوت و قۆناغی پێشکەوتووی بەدەستهێناوە لە بابەتی کۆکردنەوەی پسوڵەی باج و گومرگی، کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی بوو لەسەر دەوڵەتی عێراق بەگشتی.
جەختیشیکردەوە کە " بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵە بووە هۆی وەستاندنی دەستکاریکردن و ساختەکاری و گومانەکان، هەروەها گەندەڵی.
"حەیدەر مەجید" ئاماژەی بەوەشکرد"پرۆسەی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی کەرەستە لەڕێگەی سەرجەم دەروازە سنوورییەکان و وشکانی و ئاسمانی و دەریاییەوە، هەموویانی پابەندن بە پڕۆسەی وەرگرتنی باج و گومرگی ئەلیکترۆنی کردوە، هەروەها ئەو پارەیەی کۆدەکرێتەوە هەمووی دەچێتە خەزێنەی دەوڵەت، کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا و بە هەوڵی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان دوو ترلیۆن و ٨٥٠ ملیار دینار بەدەست هاتووە.