لیژنەی دارایی پەرلەمان: یاسای خانەنشینی کرێکاران لەگەڵ کارمەندانی کەرتی گشتی یەکسان دەکات

سیاسی
  • 21-11-2022, 20:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان وردەکارییەکانی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی ڕوونکردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە یاساکە مووچەی خانەنشینی کرێکاران دیاری نەکردووە.
     "جەمال کۆچەر " ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"لیژنەکە تاوتوێی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکاران دەکات.
    ئاماژە بەوەشدەکات کە "ئەم یاسایە یەکێکە لەو یاسایە گرنگانەی کە تایبەتە بە ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکارانی کەرتی تایبەت. 
     راشیگەیاند"یاساکە پاڵپشتی کەرتی تایبەت دەکات و گەرەنتی و خانەنشینی بە کرێکارانی ئەم کەرتە دەدات، وەک چۆن لە کەرتی گشتیدا هەیە.
    وتیشی"یاساکە هاوسەنگی لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەتدا کردوە.
    "کۆچەر" لە درێژەی قسەکانیدا وتی "یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکاران بۆ دیاریکردنی مووچەی خانەنشینی کرێکاران نییە، چونکە سەقفی مووچە یاسای تایبەتی خۆی هەیە.
    ڕوونیشیکردەوە "یاساکە میکانیزمی بەڕێوەبردنی مەلەفی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ڕێکدەخات.