بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان،داوای خێراکردن و کۆتاییهێنان بە دۆسیەی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونی ڕەسەنی خۆیانکرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا ،کە کۆپیەکی بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاند "ئەمڕۆ "مەندەلاوی"باسی لە پێداویستی و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە کرد کە ڕووبەڕووی خێزانە ئاوارەبووەکان لە کەمپەکان دەبنەوە، و پێویستی توانای دابینکردنی پاڵپشتی ماددی و مەعنەوی بۆیان.
بەپێی بەیاننامەکە"مەندەلاوی"داوای کردووە، خێرابکرێت لە کۆتایی هێنان بە مەلەفی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ ناوچە ڕەسەنەکانی نیشتەجێبوونیان بە کاراکردنی پلانی فریاگوزاری وەزارەت کە بۆ ئەو مەبەستە پێکهاتووە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەغدا و هەرێمی کوردستان.