بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەممار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ، داوای هاوکاری لە کەرتی تایبەت کرد لە دامەزراندنی نەخۆشخانە و سەنتەری تایبەتمەند و چالاککردنی یاسای بیمەی تەندروستی و گرنگیدان بە ستافی پزیشکی و پشتیوانی.
"حەکیم" لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"ئێمە لە"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی بیستمان، دیدگای ئەو بۆ چاکسازی لە کەرتی تەندروستی وڵات و پلانەکانی وەزارەت بەو ئاراستەیە.
هەروەک جەختی لە "پێویستی تەواوکردنی نەخۆشخانەکانی ژێر دروستکردن و گرنگیدان بەو نەخۆشخانەیانە کرد کە گەیشتوونەتە قۆناغە پێشکەوتوو ، بە سودوەرگرتن لە هەموو ئەزموونە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و پەیوەندیکردن لەگەڵ هەمووان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان.
" حەکیم " داوای هاوکاری لە کەرتی تایبەتکرد لە دروستکردنی نەخۆشخانە و سەنتەری تایبەتمەند و کاراکردنی یاسای بیمەی تەندروستی و گرنگیدان بە ستافی پزیشکی .