بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"شێخ قەیس خەزعەلی " ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق،هێرشەکانی سەر سەروەری و خاکی عێراقی شەرمەزار کرد.
"خەزعەلی" لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە تیایدا هاتوە " ئیدانەو هەڵوێستی پتەوی پرەنسیپیمان لە ڕەتکردنەوەی دەستدرێژیکردنە سەر سەروەری وڵاتەکەمان، و پێشێلکردنی پیرۆزییەکان دوپاتدەکەینەوە، داواشی لە حکومەتی عێراق کرد،ڕێوشوێنی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بگرێتەبەر، لەڕێگەی توانای هێزە ئەمنییەکانی فیدراڵ بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و ئەنجامدانی ئەرکەکانیان لە دەستەبەرکردنی ئاسایش.
لەدرێژەی پەیامەکەیدا "غەزعلی " جەختی لەسەر پێویستی "ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی خاکی عێراق وەک هۆکارێک بۆ پەڕینەوە و هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ کردەوە .
غەزعەلی داواشدەکات " سیستەمی بەرگری ئاسمانی عێراق ، بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق لە پێشێلکارییە دووبارەبووەکان دابمزرێت و پێداویستیەکانی بۆ دەستە بەر بکرێت .