بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق ئیدانەی هەڵمەتە چەواشەکارەکانی چەند میدیایەکی کرد کە سەرکردە و ئەفسەر و بەشەکانی دەزگاکەی کردۆتە ئامانج.
دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"لە سۆشیال میدیا ڕووبەڕووی هەڵمەتێکی میدیایی چەواشەکارانە بوینەتەوە کە لەلایەن هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن و رەوتەجیاوازەکانەوە بۆ سەر ئەفسەر و بەشەجیاجیاکی دەزگاکە کەدەیانەوێ بە گەرمکردنی بازاری درۆ و ڕاپۆرت و هەواڵی هەڵبەسترا و نادروست هەوڵ و لێهاتوویی و توانای جێبەجێکردنی ئەرکە دەستوورییەکانی بخاتە ژێر پرسیارەوە.
لە بەیاننامەکەدا، دەزگاکە ئیدانەی ئەم هەڵمەتە دەکات،و دووپاتی دەکاتەوە کە ملکەچبوون بۆ ئەجێندای بەدخوازان ئاشکرا دەکەن کە سەقامگیرییان بۆ عێراق و گەلەکەی ناوێت و هەوڵی چەواشەکردنی ڕای گشتی دەدەن کە مەبەست لێی بێهیواکردنی دەستکەوتە هەواڵگرییەکانە کە هێڵی یەکەمی گروپە تیرۆریستییەکانیان ڕووخاند و پووچەڵیان کردەوە.
هەر لە دێژەی بەیاننامەکەدا هاتوە" پشتبەستن بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی، بۆمان دەردەکەوێت کە ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لەو هەڵمەتانە بووەتە پێویستییەکی بەپەلە لەم قۆناغەی ئێستادا ، هەروەک جەختیش لەوە دەکەینەوە کە "چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان لە دەزگا ئەمنییەکان و هەواڵگرییەکاندا لەڕێگەی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەنجامنادرێت، بەڵکو لە ڕێگەی ڕێوشوێنی کارگێڕی و یاساییەوە دەبێت و دادوەر لەسەر بنەمای بەڵگە و هەڵسەنگاندنی بابەتی و لەسەر بنەمای ئەوەش، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی پشتڕاستی دەکاتەوە کە هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی دەگرێتەبەر دژی ئەو کەسانەی هەوڵی ناوزڕاندنیان دەدەن و زیان بەناوبانگی ئەفسەر و بەشەکانی دەگەیەنن.
هەروەک لەدێژەی بەیاننامەکەداهاتوە "دەزگاکە داوا لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و نوخبە سیاسی و ڕۆشنبیری و میدیاییەکان دەکات"وریا بن و نەخرێنە ناو زانیاری چەواشەکارانەوە کە ئامانجیان لاوازکردنی دامەزراوەی ئەمنیە بەگشتی و دەزگای هەواڵگری بەتایبەتی .
لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا ئەوە هاتوە : "بەم بۆنەیەوە دەزگاکە بەڵێن دەدات بە گەلی بەشەرەفی عێراق کە وەک قەڵایەک بمێنێتەوە بەرامبەر هەر کەسێک هەوڵی زیانگەیاندن بە ئاسایش و سەقامگیری عێراق بدات، جەختیشی لەوە دەکاتەوە کە "ئەم هەڵمەتە چەواشەکاریانە نابێتە هۆی ئەوەی کە لە جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانییەکانی خۆی بێ هیوا بێت.