بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە " مارک برایسۆن ڕیتشاردسۆن" باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا، پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ عێراق و حکومەتی"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،ڕایگەیاندووە "قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ئۆفیسەکەی خۆی پێشوازی لە "مارک برایسۆن ڕیتشاردسۆن " باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا کردووە.
ناوەرۆکی بایاننامەکە ئاماژەی بەوەداوە" کە کۆبوونەوەکە،بۆ پێداچوونەوە بوە بە دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئاسایشی ناوچەکە، و تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا.
بەپێی بەیاننامەکە "ئەعەرەجی" لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا باسی مەلەفی کەمپی "هۆل" لەسوریا کرد و گرنگی هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆسیەیە گفتوگۆی لەسەر کراوە ، هەروەک بەردەوامی پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر جەختی لەسەر کرایەوە لەبواری زانیاری و پشتیوانی ئاسمانی .
هەر بەپێی بەیاننامەکە باڵیۆزی بەریتانیا، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و حکومەتی "سودانی" دووپاتکردەوە و ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریی تەواو لەهەموو رووێکەوە دەربڕی.