بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممه،وەزارەتی دەڕەوە پشتڕاستی کردەوە که دووبارە هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەڕهەڕێمی کوردستان پێشێلکردنی رێککەوتن و یاسا نێودەوڵەتییەکانه .
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ،لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"حکومەتی عێراق بە توندی ئیدانەی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەکانی ئێران دەکات بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق.
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە "کە ئەو هێرشە دووبارەبووانە لەلایەن ئێران و تورکیاوە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێن، پێشێلکردنی سەروەری عێراقە، هەروەها پێچەوانەی پەیمان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە کە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان لەسەری رێکخراوە، هەروەها پێشێلکردنی بنەمای دراوسێیەتی باشە، کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لەناوچەکەدا.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشدەکات " کە حکومەتی عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە خاکی عێراق نابێت ببێتە بارەگایەک یان ڕێڕەوێک بۆ زیانگەیاندن بە هیچ کام لە وڵاتانی دراوسێ، هەروەها ڕەتیدەکاتەوە عێراق گۆڕەپانێک بێت بۆ ململانێکان و یەکلاکردنەوەی کێشەی نێوان لایەنە دەرەکییەکان.