بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە" شەریف سلێمان" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ، دووپاتی کردەوە کە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەبارەت بە وەزارەتەکانی ژینگە و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن نەکراوە.
"سلێمان " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە وەزارەتەکانی ژینگە و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن نەکراوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"تا ئێستا ناکۆکیەکە بەردەوامە.
هەروەک هیوای خواست کە "لە داهاتوویەکی نزیکدا بگەنە چارەسەر.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیشی لەوە کردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان باوەڕی بە وتووێژی بنیاتنەر هەیە لەسەر بنەمای ماف و شایستە بەپێی شایستەکانی هەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشکرد"کاتێک هەڵبژاردن دەکرێت، هەر لایەنێک مافی خۆی هەیە لەسەر خاڵ و پلە لە حکومەت یان شایستە بەپێی ئەو کورسییانەی حزبەکە لەئەنجومەنی نوێنەران بەدەستی دەهێنێت.
وتیشی " یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێی وایە کە ئەو شایەنی دوو پۆستی وەزارییە لە کۆی چوار وەزارەت، و پێمان وایە مافی 3 پۆستی وەزاریمان هەیە کە تایبەتە بە ئەنجوومەنی نوێنەران و پێکهاتەی کوردی.
جیگای وەبیر هێنانەوەیە" لە ١٣ی تشیرنی یەکەم ، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر ٢٢ وەزارەت بۆ کابینەی "محەمەد شەیاع سودانی "دا، هاوکات دەنگدان لەسەر وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و ژینگە دواخرا.