شەمەری: پۆلیسی فیدراڵی ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان

ئەمنی
  • 21-11-2022, 19:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ،دووپاتی کردەوە کە پۆلیسی فیدراڵی ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە ڕاسپاردنی پۆلیسی ناوخۆیی لە پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان.
     وەزارەتی ناوخۆ ،لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتوە، ڕایگەیاندووە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،کۆبوونەوەیەکی لە بارەگای هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە فەرماندەو ئەفسەرەکان. 
    بەپێی بەیاننامەکە "شەمەری" لەم دیدارەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە "پۆلیسی فیدراڵی یەکێکە لە باشترین پێکهاتەکانی ناو هێزە چەکدارەکان.
    وتیشی " ئەم سەرکردایەتییە ڕۆڵی هەیە لە سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزکردنی ئاسایشی ناوخۆیی.
     وەزیری ناوخۆ دووپاتی کردەوە کە "پۆلیسی فیدراڵی ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە ڕاسپاردنی پۆلیسی ناوخۆیی لە پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان و موڵک و ماڵی ئەوان لە ڕێگەی کۆنتڕۆڵکردنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوان بە هەموو جۆرەکانییەوە.
    ئەم وتانەی وەزیری ناوخۆی عێراق ،لەمیانەی کردنەوەی دوو ناوەندی ئۆپەراسیۆنەوە بوو .