بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ئەسیر داود غریری" وەزیری بازرگانی،چالاکییەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی بیناسازی و ژێرخانی عێراقی، بە بەشداری زیاتر لە 130 کۆمپانیای ناوخۆیی و عەرەبی و نێودەوڵەتی تایبەتمەند لە بواری بیناسازی کردەوە.
"ئەسیر داود غریری " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"پێشانگای نێودەوڵەتی عێراق ، ئامادەبوونی زیاتر لە 130 کۆمپانیای ناوخۆیی و عەرەبی و نێودەوڵەتی کرایەوە، کەلەبواری ئاوەدانکردنەوە و بیناسازییە .
لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا کە لەبارەی کارتی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیانە ، وەزیری بازرگانی وتی"کارتی بەشەخۆراکی مانگانە بیمەکراون، هەروەها بازاڕی عێراق سەقامگیرە و لە ژێر کۆنترۆڵ دایە.
هەروەک جەختی لە بەردەوامی باشترکردنی کەلوپەلەکانی کارتی بەشەخۆراکی مانگانە کردەوە.