بەغداد – ا ه ع هێزێكی نەهێشتنی تاوان لە بەغداد چەند كەسێكی بە تۆمەتی كوشتن و رفاندن و بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەسگیركرد، لەگەڵ تۆمەتبارێكی تر كە خۆی وەك فەرمانبەرێكی حكومەت ناساندبوو. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوا، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: هێزێكی نەهێشتنی تاوان لە بەغداد چەند كەسێكی بە تۆمەتی كوشتن و رفاندن و بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیر كرد، دەشڵێت لە نێوان دەستگیركراوەكاندا یەكێكیان خۆی وەك فەرمانبەری حكومەت ناساندوە و یەكێكی تریش تۆمەتبارە بە بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە. ئاماژەی بەوەش كرد سەرجەم تۆمەتبارەكان رەوانەی لایەنە بەرپرسەكان كراوان بەمەبەستی تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان.