عێراق و ئوسترالیا هاوکارییەکانیان لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان تاوتۆێدەکەن

ناوخۆ
  • 21-11-2022, 16:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ئیڤان فایق جابرۆ " وەزیری کۆچ و کۆچبەران و "باولا ئەلیزابێس" باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق تاوتوێی هاوکاری هاوبەشیان کرد سەبارەت بە ئاوارە و گەڕاوەکان.
     وەزارەتی کۆچ ، لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتووە " ئەمڕۆ " ئیڤان فایق جابرۆ " وەزیری کۆچ و کۆچبەران،لە بارەگای وەزارەت لە بەغدای پایتەخت پێشوازی لە " باولا ئەلیزابێس " باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە "لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە سروشتی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان کرا، هەروەک باسیان لە بارودۆخی ئاوارەکان ا گەراوەکان کردووە کە لە کەمپەکاندان، هەروەها پێویستی دابینکردنی پێداویستییەکانیان بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
    لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا ، هەردوو وڵات گفتوگۆیان لەبارەی ئەو گرفت و رێگا چارانەکرد، کە عێراقییەکان لە ئوسترالیا وەک کێشە بەدەستیەوە دەناڵێنن.