وەزیری بازرگانی عێراق ڕێنمایی نوێ دەردەکات لەبارەی منداڵانی تازەلەدایکبوو بۆ بەشەخۆراکی مانگانە

ناوخۆ
  • 21-11-2022, 16:33
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ئەسیر داود غریری" وەزیری بازرگانی،ڕێنمایی نوێ دەرکرد ، بۆ ئەوەی منداڵی تازە لەدایک بوو بخرێتە ناو کارتی بەشەخۆراکەوە.
     "ئبتهال هاشم سابت " بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پلاندانان و بەدواداچوون،لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، رایگەیاندوە "ئەمڕۆ "ئەسیر داود غریری" وەزیری بازرگانی،ڕێنمایی سەرجەم لقەکانی دابینکردنی کردوە لە بەشی پلاندانان و بەدواداچوون بۆ پەسەندکردنی کۆپی تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی کارتی نیشتمانی بۆ ئەوەی منداڵە تازەلەدایکبووەکان بخرێتە ناو کارتی بەشەخۆراکەوە. 
     ئاماژەی بەوەشکرد "هەموو ئەو زانیاریانەی کە لە فۆڕمی تۆمارکردندا دەردەکەون بە شێوەیەکی یاسایی پەسەندکراون بەو پێیەی بە یەکێک لە دەرئەنجامەکانی سیستەمی کارتی نیشتمانی دادەنرێت کە لە یاسای عێراقدا دیاریکراوە.
    بەیاننامەکە جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە "بەڕێوەبەرایەتی کاروباری کارتی نیشتمانی لە وەزارەتی ناوخۆ ڕێگەی پێدراوە و لە فەرمانێکی پێشوودا کە هەموو مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان و زانیارییەکانی تۆمارکراو لە سیستەمی زانیاری مەدەنی، وێنە و بڕوانامەکانی دەرهێنراو لە سیستەمەکە لە شێوەی بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنیدا، ئارگیومێنتێکی یاسایین، مەگەر پێچەوانەکەی بە بڕیارێکی دادوەری بسەلمێنرێت.