بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆمار،ستایشی کارەکانی دەسەڵاتی دادوەری کرد،تەئکیدیشی لەسەر پشتیوانی حکومەت کردەوە بە شێوەیەک کە لەگەڵ خواستەکانی هاوڵاتیاندا بگونجێت.
سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار،لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" "ئەمڕۆ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا،سەرۆک کۆمار،پێشوازی لە "جاسم محمد عەبود " سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی کرد،کە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار و پیرۆزبایی کردن سەردانیانی کردبوو ، هەروەک هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا.
لەبەرامبەردا سەرۆک کۆمار،سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی دەربڕی بۆ پیرۆزباییەکەی و ستایشی کارەکانی دەسەڵاتی دادوەری کرد.
سەرۆک کۆمار دووپاتیشی کردەوە لە پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەری و پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە باڵاکانی دەوڵەت بۆ زامنکردنی مافەکانی هەموو خەڵکە بەگوێرەی یاسا و دەستوور و پاراستنی ماف و ئازادییەکان.