بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ئەنجومەنی بۆ سبەی سێشەممە دواخست.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە، کە "سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی پەرلەمانی بۆ سبەی سێشەممە دواخستووە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن کارنامەی دانیشتنی ئەنجوومەنی بۆ سبەینێی بڵاوکردەوە، کە بریتی یە لە تاوتوێکردنی پرسی پاراستنی سەروەری عێراق.