وەزیری کۆچ و کۆچبەران یارمەتیەکی دارایی نوێ بۆ زیاتر لە سێ هەزار خێزان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 21-11-2022, 15:58
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ئیڤان فایق جابرۆ" وەزیری کۆچ و کۆچبەران ، سەرفکردنی بڕە پارەیەکی وەک هاوکاری بۆ زیاتر لە سێ هەزار خێزان راگەیاند ، کە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان. 
    "ئیڤان فایق جابرۆ "لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتوە، ڕایگەیاندووە"یارمەتییەکی دارایی نوێ بە بڕی ملیۆن و نیوێک بۆ ئەو خێزانانەی کە دەگەڕێنەوە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی ڕەسەنیان، کە پێکهاتون لە سێ هەزار و 337 خێزان دەستیپێکردووە. 
     لەبەیاننامەکەدا "جەبرۆ" ئاماژەی بەوەکردوە " حکومەت گرنگییەکی تایبەت دەدات بە بارودۆخی ژیانی ئاوارەکان و گەڕاوەکان .
    "هەروەک ڕوونیشیکردۆتەوە "کە ئەم بڕە پارەیە دوای هەوڵێکی زۆر هاتۆتە ئاراوە بۆ ئەوەی ئەو شایستە بەو خێزانانە بدرێت کە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخە ئابوورییە سەختەی کە دوای گەڕانەوەیان لە کەمپەکانی ئاوارەییەکانەوە ژیانیانکردوە . 
     "وەزیری کۆچ و کۆچبەران "راشیگەیاندوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستپێکردنی یارمەتییە داراییە نوێیەکان بۆ باقی خێزانەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردن ، دوای بەردەستبوونی بودجەی پێویست بۆ ئەمە.