بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆتایی بە سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئوردن هێنا و گەڕایەوە بۆ بەغدای پایتەخت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق،لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،تیایدا هاتوە "ئەمرۆ محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، شانشینی ئوردنی هاشمیی بەجێهێشت و گەڕایەوە بەغدای پایتەخت، کە سەردانە کەی بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بەردەوام بوو.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "سودانی " لە سەردانەکەیدا،لەگەڵ شا "عەبدوڵڵای دووەم " کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد و گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری و هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات کە لە بەرژەوەندی هەردوو لا بێت.