محه‌مه‌د شیاع له‌گه‌ڵ پاشایی ئوردن باس له‌په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كات

سیاسی
  • 21-11-2022, 15:31
  • +A -A

     بەغداد/ INA
    ئەمرۆ"محه‌مه‌د شیاع سودانی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ شا "عه‌بدوڵلایی دووه‌می " پاشایی ئوردن كۆبووه‌،دوایی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتیه‌ عه‌مانی پایته‌خت.  
    لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی هاتوە (INA) رایگەیاندوە " له‌ كۆبوونه‌وه‌یەکدا كه‌ شازاده‌ "حوسێن عه‌بدڵلایی دووه‌م" شازادەی جێنشین ئاماده‌بوو، هه‌ردوولا باسیان له‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵیەکانی نێوان هه‌ردوو وڵات كردوە، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی و گفتوگۆ له‌نێوان عێراق و ئوردن كرایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی كه‌جێگای بایه‌خی هه‌ردوولان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات و خزمه‌تكردنی پرسه‌ گشتیەکان. 
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە لر کۆبونەوەکەدا ، دواپێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ لە سه‌روویی هه‌مووشیەوە پرسی فه‌له‌ستین و قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌ و جه‌نگی دژی تیرۆر ورووبه‌رووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌چێوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیردا له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رز له‌نێوان هه‌ردوو وڵات باسكران. 
      لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتوە له‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، له‌دیدارێكدا گفتوگۆیه‌كی دووقۆڵی فراوان له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وپاشایی ئوردن له‌كۆشكی "به‌سمان زاهیر" ئەنجامدرا و تێدا چه‌ندین بابه‌تی هاوبه‌ش و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی هاوكاری نێوانیان به‌پێی رێكه‌وتن و یاداشته‌كانی لێكتێگه‌یشتن كه‌له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا واژۆكراون تاوتوێ كران.
    بەیاننامەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرن ئاشکراشیکردوە " کەنله‌م دیداره‌دا هه‌ر یه‌ك له‌"فوئاد حوسێن" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و "ئیحسان عه‌وادی " به‌رێوبه‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و"عه‌لی فه‌رحان" پارێزگاری ئه‌نبار و ‌لایه‌نی ئوردنیش هەریەک لە "‌ به‌شیر ئه‌لخه‌ساوینه‌ سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌یمه‌ن ئه‌لسه‌فدی "جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و كاروباری بیانیه‌كان و "جه‌عفه‌ر حه‌سان "به‌رێوبه‌ری نوسینگه‌ی پاشای ئوردن ئاماده‌بوون. لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوە کە "سودانی " دووپاتیكردۆتەوە كه‌ عێراق خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئوردن هه‌بێت وبه‌رده‌وامی پێدات و جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵات له‌بواره‌ جیاجیاكانی كردۆتەوە له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی برا به‌شێوه‌یه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و پێشكه‌وتنی هه‌بێت. 
      له‌به‌رامبه‌ردا شا" عه‌بدولڵایی دووەم" هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران خواست له‌ئه‌رك وكاره‌كانیدا، و جه‌ختیشی له‌سه‌ر شانازیكردن به‌ئاستی ئەو په‌یوه‌ندییه برایه‌تیه‌ به‌هێزه‌ کردەوە کە لە نێوان هه‌ردوو وڵات و گه‌لی برادا هەیە. هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئوردن سورە ‌ له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر هه‌موو ئاستیێك به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری، هەروەک پاشایی ئوردن ئاماژەی ‌ به‌گرنگی رۆڵی عێراقی دا له‌نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمایه‌تی و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئارامی عێراق فاكته‌ری سه‌ره‌كییه‌ بۆ ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌.