سەرۆکی کۆمار جەخت لە پێویستی هاوکاری بۆ پشتیوانی لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت دەکاتەوە

سیاسی
  • 21-11-2022, 15:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق ، جەختی لە پێویستی هاوکاری بۆ پاڵپشتیکردن و جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کردەوە.
    لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری کۆماردا کە کۆپیەکی بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتوە"ئەمڕ لەتیف ڕەشید،سەرۆک کۆماری عێراق ، لە کۆشکی ئاشتی لە بەغدا پێشوازیکرد لە وەفدێکی یەکگرتووی ئیسلامی تورکمانی لە عێراق بە سەرۆکایەتی "جاسم محەممەد جەعفەر " ئەمینداری گشتی، کە بۆ پیرۆزبایی و بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی کۆمار، پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی"لەتیف رەشید " کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.
     لەبەرامبەدا سەرۆک کۆمار ،جەختی لە گرنگی پێویستی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ پشتیوانی لە هەنگاوەکانی حکومەت لە جێبەجێ کردنی بەرنامەکەی بە ئامانجی باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاریی هاووڵاتیان کردەوە و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ "جاسم محمد جەعفەر" و وەفدی یاوەری دەربڕی لەمبەرامبەر سەردان و پیرۆزباییەکەیان .