بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"شاخەوان عەبدوڵڵا" جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆردومانی ئێرانی بۆ سەر شاری هەولێر شەرمەزار کرد، هاوکات داوای لە حکومەتی ناوەند کرد ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ سنووردارکردنی هێرشەکان.
"شاخەوان عەبدوڵڵا" لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"ئێمە ئیدانەی بۆردومانی ئێرانی بۆ سەر پارێزگای هەولێر بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجامیدا .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم هێرشە دووبارەبووانە سەرپێچییەکی قبوڵنەکراو و پێشێلکردنی سەروەری نیشتمانی یە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، داوای لە حکومەتی فیدراڵی کرد "رێوشوێنی توند بگرێتەبەر بۆ سنووردارکردنی هێرشەکانی وڵاتانی دراوسێ .
هەروەک لەبیاننامەکەدا "شاخەوان عەبدڵڵا" داواشی لە "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دەستوەردان بکات و هاوکاری عێراق بکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە، کە "بەردەوامی بۆردومانەکە دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەبێت .