بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق ، ڕووبەری کشتوکاڵی عێراقی دیاریکرد، هاوکات هۆشداری لە دەرهێنانی ئاو لە ژێر زەویدا.
"سائر موخەیف جبوری " ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"ئەو ڕووبەرەی کە دەتوانرێت لە عێراقدا بچێنرێت نزیکەی 44 ملیۆن دۆنم، پلانی کشتوکاڵیش باس لە 3 ملیۆن و 500 هەزار دۆنم دەکات.
راشیگەیاند"ناوچەکانی پلانەکە بە سێ شێواز ئاودێری دەکرێن، یەکەمیان بارانبارینی نیمچە گەرەنتی کراو، هەروەها ئەو زەویانەی کە بەراون ، و ئەو زەویانەی کە جێگەیان بە بیرەوە گیراوەتەوە.
"جبوری "وتیشی"لە قوڵایی خاکی عێراقدا خەزنەیەکی یەک ملیار مەتر سێجا هەیە"
ئەو پەرلەمانتارە هۆشداریشیدا لە "دەرهێنانی هەڕەمەکی ئاوی ژێر زەوی، کە ڕەنگە ببێتە هۆی بەفیڕۆدانی سامانێکی گرینگ .
پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاندبوو کە پلانی فەرمی کشتوکاڵی بۆ ئەمساڵ بە 5 ملیۆن و 500 هەزار دۆنم مەزەندە دەکرێت، ئاماژەی بەوەدابوو کە پشتی بە سێ سەرچاوە بەستووە بۆ ئاودێریکردنی ئەو ناوچانەی پلانی زستانەیان دەیانگرێتەوە.