بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیوا "یەحیا ڕەسووڵ " وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لەناربردنی شەش تیرۆستی دیاری داعشی ڕاگەیاند.
لیوا" یەحیا ڕەسووڵ" لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە "بەپێی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و بە هەماهەنگی ئاستێکی بەرزی هەواڵگریی لە نێوان دەزگای رووبەرووبونەوەی تیرۆر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایش لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان، توانیمان ژماریەک لە دیارەکانی ناو چەتە تیرۆریستییەکانی داعش لەناوبەبەین، کە لە ناوچەکانی باکووری بەغدا و ئەنبار چالاک بوون.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەناوی تیرۆریستانیش داوە کە پێکهاتون لە هەریەک:لە (ئەحمەد فەیسەڵ عەلی صالح) بە نازناوی (ئەبو جەلیب) و (بەهائەدین عابد و زبار ) ناسراو بە (ئەبو عوبەیدە) و (عەبدوڵڵا احمد ئیبراهیم ) ناسراو بە (ئەبو وەردە) و (یونس محی عەواد) ناسراو بە (ئەبو حەفسە) و (موهەندە عەونی مەحمود)ناسراو بە (ئەبو موجاهید)و (محمد عبدالستار نجم) ناسراو بە (ئەبو عەبدو الستار).