لێژنەی پەروەردەی پەرلەمان عێراق داوای تەرخانکردنی بودجەی زیاتر دەکات بۆ سێکتەری پەروەردە

سیاسی
  • 21-11-2022, 14:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، میوانداری بەڕێوەبەرانی وەزارەتی پەروەردە دەکات، سەبارەت بە تەرخانکردنی بودجە بۆ چاپکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن.
      "جەواد غەزالی" ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لیژنەکە میوانداری ژمارەیەک بەڕێوەبەری لە وەزارەتی پەروەردە دەکات، بۆ تاوتوێکردنی پێداویستییەکانی وەزارەت و بودجەی ساڵی 2023، و تەرخانکردن پارە بۆ چاپکردنی مەنهەجی قوتابخانەکان.
    وتیشی " لیژنەکە بەردەوامە لە میوانداریکردنی بەرپرسان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی هەموو ئاستەنگەکانی ناو وەزارەتی پەروەردە. 
      لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " لیژنەکە هەوڵدەدات بودجەیەک دابنێت بۆ دابینکردنی پێویستی ئەم کەرتە گرنگە، کە پایەی سەرەکی وڵاتە، لەو رانگەیەشەوە لیژنەکە پێشنیاری زیادکردنی پشکی وەزارەتی پەروەردەی کردووە لە بودجەی ئەمساڵدا.