بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پلاندانان ژمارەی پڕۆژە دواکەوتووەکانی لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاو کردەوە ، هاوکات پلانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی ڕاگەیاند.
"عەبدو لزەهرا هنداوی " وتەبێژی وەزارەتەکە ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیرن ، وەزارەتی پلاندانان دیدگایەکی بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرۆژانە هەیە کە بوونەتە هۆی ڕاگرتن یان دواکەوتنی لە سەرتاسەری عێراقدا.
"هنداوی "ئاماژەی بەوەشکرد،پلانەکە لەلایەن وەزارەتەوە گفتوگۆی لەبارەوە کراوە،لەسەر واقیعی ئەو پڕۆژانە،بەپێی گرنگی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئابووری و تێچووی دارایی و قەبارەی تەرخانکردنی پێویست بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە، و توانای لایەنی پەیوەندیدار و بەرپرسیار لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بەپێی ستانداردەکانی پلاندانان.
هەر لە درێژەی قسەکانیدا "هنداوی" وتی" پڕۆژەکانی وەستاو کە ژمارەیان زیاتر لە 1400 پڕۆژە ، پۆلێن دەکرێن بە مەبەستی بەردەوامبوون و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان رێوشوێنی گونجاویان بۆ دەدۆزرێتەوە، هەروەها ئەو پڕۆژانەی کە سروشتی خزمەتگوزارییان هەیە، و گرنگی ئابوورییان هەیە ، دۆخی هەریەکێک لەو پڕۆژانە لەبەرچاو دەگیرێت.