سودانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی سەبارەت بە زیندانی فڕۆکەخانەی موسەننا پێکهێنا

سیاسی
  • 21-11-2022, 11:57
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی بنەڕەتی سەبارەت بە زیندانی فڕۆکەخانەی موسەنا، هاوکات ڕاوێژکاری مافی مرۆڤی ڕاسپارد کە سەردانی زیندانەکە بکات و چاوپێکەوتن لەگەڵ زیندانییەکان ئەنجام بدات.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتوە، تیایدا هاتوە"بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی کە دەست نوسینگەی سەرۆک وەزیران کەوتووە و لەلایەن میدیاکانەوە بڵاوکراونەتەوە، سەبارەت بە زیندانی فڕۆکەخانەی موسەننا"محمد شەیاع سودانی "سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، رێنمایی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد ، بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی بنەڕەتی و بەپێی یاسا .
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە "کە سودانی ڕاوێژکاری مافی مرۆڤی ڕاسپارد سەردانی زیندانی فڕۆکەخانەی موسەننا بکات و چاوپێکەوتن لەگەڵ زیندانییەکانی ئەوێ ئەنجام بدات و بە زووترین کات ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە پێشکەش بکات.