بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ، پیرۆزبایی لە دەوڵەتی قەتەر کرد بەبۆنەی کردنەوەی مۆندیال.
"سودانی"لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند ، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گەل و دەوڵەتی قەتەر دەکات بەبۆنەی کردنەوەی مۆندیال ، کە سەکۆیەکی گەورەی کۆکردنەوەی گەلانە لە وڵاتی قەتەر لە هەموو شوێنێکی جیهانەوە.
لە درێژەی تویتەکەیدا"سودانی"هیوای پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ وڵاتانی برا و دۆست خواست.