بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق،سەنتەری شوشتنی گورچیلەی لە شاری پزیشکی کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا، کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاندووە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق،سەنتەری شوشتنی نەخۆشیەکانی گورچیلەی لە شاری پزیشکی کردەوە.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوە شدەکات "سەنتەرەکە دەتوانێت هەشتا و یەک جێگەی خەوتن لەخۆبگرێت،بۆ ئەو نەخۆشانەی کە کێشەی گورچیلەیان هەیە، و یەکێکە لەو هەشت سەنتەرەی کە ئەم خزمەتگوزارییە پزیشکییە پێشکەش دەکات لە دیوی کەرخ و ڕەسافەی بەغدای پایتەخت .
بەپێی بەیاننامەکە لە میانی کردنەوەی سەنتەرەکە "سودانی" ئاماژەی بە بەرنامەی ئێستای حکومەت کرد ، بۆ ئەو پڕۆژە گرینگانەی کە لە سەرجەم پارێزگاکان، بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و هێنانەدی گۆڕانکارییەکان جێ بەجێ یان دەکات.
"سودانی" جەختی لە "گرنگی بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان کرد ، کە پێشکەشی هاوڵاتیان بکرێت، کە لەگەڵ بەهاو پێویستی ئێستا بگونجێت و هەروەک پێویستی گەڕاندنەوەی متمانەی هاووڵاتیان بۆ سیستەمی تەندروستی عێراق، لە ڕێگەی کاری ڕاستەقینە و جدی لەگۆڕینی ئەو واقیعەیە.