سودانی و ڕۆمانۆسكی جەخت لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی زەبری شەڕی تیرۆر و پاشماوەكانی دەكەنەوە

سیاسی
  • 20-11-2022, 21:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئەلینا ڕۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق جەختیان لەسەر پێوویستی بەردەوامبوونی زەبری شەڕی تیرۆر و پاشماوەكانی كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئەلینا ڕۆمانۆسكی كردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە : لەماوەی لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە واقیعی پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكا كرد، و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان و بەهێزكردنی هاوبەشی هەنووكەیی نێوان هەردوو وڵات لە ئاست و بوارە جیاوازەكاندا.
    ئاماژەی بەوەشدا باسیان لەسەر بەردەوامبوونی هەنگاوی شەڕِی تیرۆر و پاشماوەكانی، و هاوكاریی دوو قۆڵی لەو بوارەدا لە چوارچێوەی پێشكەشكردنی ڕاوێژ و ڕاهێنان لەلایەنی ئەمریكییەوە بۆ هێزەچەكدارە كانی عێراق كرد.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمەریكا ئاواتی ئیدارەی ئەمەریكای بۆ ئاڵوگۆڕی زیاتر و هەماهەنگی نزیك لە نێوان هەردوو وڵات دەربڕی و هەوڵەكانی حكومەتی عێراق و دەسەڵاتە ئەمنییەكانی لە بەدواداچوونی تاوانبارانی كوشتنی هاوڵاتی ئەمەریكی ستیڤن ترۆل و بەرز نرخاند جووڵەی خێرا لەسەر ئەم ڕێڕەوە.