بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان دووپاتی كردەوە ڕێكخستنی مۆندیال لە قەتەر جێگای شانازییە بۆ هەموو عەرەبێك.
حەلبوسی لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە برایانی قەتەر و جیهانی عەرەبیمان دەكەین بۆ ئەم دەستكەوتە گەورەیە و ڕێكخستنێكی سەرنجڕاكێش و نایابی مۆندیال كە ئەمەش جێگەی شانازییە بۆ هەموو عەرەبێك.