دەستپێكردنی سیستەمی بەڵگەنامەی پارێزراو لە بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكان

ناوخۆ
  • 20-11-2022, 18:24
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران دەستپێكردنی سیستەمی بەڵگەنامە مسۆگەرەكانی لە بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكانی بەغدا و پارێزگاكانی ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەری پڕۆژەكە لە سەنتەری داتا نیشتمانییەكانی ئەمینداریەتی گشتی مازن جاسم لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: ئەو سیستەمە ڕێگە بە هاووڵاتیان دەدات مامەڵەكانیان تەواو بكەن كە پەیوەندییان بە ڕاپۆرتی لیژنە پزیشكییەكانەوە هەیە، بەڵگەنامەی لەدایكبوون، وەفاتنامە، گرێبەستی هاوسەرگیری،پشتگیری بە هەموو جۆرەكانیەوە، بەبێ ئەوەی پێویست بكات دەركردنی راستنامە ئەم بەڵگەنامانە.
    جاسم ئاماژەی بەوەشكرد : یەكێك لە ئەولەویەتەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە پاڵپشتیكردنی هاوڵاتیانە لە كەرتی تەندروستی و ئاسانكردنی ڕێكار و وۆرك شۆپەكانی ڕۆتینی، ئاماژەی بەوەشكرد : بەشی هەڵسەنگاندن و بەڕێوەبردنی پڕۆژە لە سەنتەری داتا نیشتمانییەكان بە خێرایی بەرەو سەرەوە بەردەوامە لەگەڵ سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەت، بۆ هەڵوەشاندنەوەی مامەڵەكان بۆ ڕەوایەتی دەركردنی بەڵگەنامەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە ئێستادا سیستەمەكە لە دوو بەشی سەرۆكایەتی، 8 وەزارەت، 10 دەزگا، و 5 پارێزگا چالاككراوە، هەروەها ژمارەی ئەو مامەڵانەی كە دەركردنیان هەڵوەشاوەتەوە تا ئێستا گەیشتووەتە (353,821) مامەڵە.