بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە دووپاتیكردەوە كە عێراق بەرەو كرانەوە بەرەوڕووی هەموو وڵاتان هەنگاو دەنێت.
وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و رایگەیاند : كە فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە جەختی لەوە كردەوە كە نابێت زەوییە عێراقییەكان وەك بارەگایەك یان رێڕەوێك بۆ هەڕەشەكردن لە ئاسایشی دراوسێی عێراق بەكاربهێنرێن
جەختی لەسەر گرنگی پشتبەستن بە گفتوگۆ و بەردەوامییەكەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان، بەتایبەتی ئەو تەحەددیاتی ئەمنی و لەگەڵ ئەوەی كە سەروەری عێراق دەپارێزێت و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بەرز دەكاتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەمە لە میانی دیدارەكەیدا لەگەڵدا شاندێكی ئەمریكی كە بریتی بوون لە باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیك، كۆڵین كال، یاریدەدەری وەزیری بەرگری، برێت مەكگۆرك، ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، و گێرشۆم ساكس، ڕاوێژكاری سیاسەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ، ڕۆلاند مەكایی، بەڕێوەبەری كاروباری كەنداو لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و دەیڤید ماهر، ئەفسەری سیاسی لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە مەنامە، لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی دیالۆگی 18ی مەنامە، كە لە مەنامە پایتەختی بەحرەین بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاكاندا كرایەوە، هەروەها هەردوولا تاوتوێی پابەندبوونی هاوبەشیان كرد بە ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوولا و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق.
وەزیرەكە جەختی لەوە كردووەتەوە، بەپێی بەیاننامەكە عێراق بەرەو كراوەیی بەڕووی هەموو وڵاتاندا هەنگاو دەنێت، بەتایبەتی بەرامبەر وڵاتانی ئەنجومەنی هاوكاری كەنداو و بەستنی پەیوەندییە هاوسەنگەكان لەسەر بنەمای گەیشتن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، پاراستنی سەروەری و دەستوەرنەدان لە پەیوەندییەكانی كاروباری ناوخۆ، ووتیشی : كۆبوونەوەكانی سەردانی هاوبەش هەیە، ئێمەش بانگهێشتمان كردوون بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی بەغدا بۆ هاوكاری و هاوبەشی لە چاپی دووەمیدا، كە بڕیارە لە عەممان بەڕێوەبچێت.
لای خۆیانەوە وەفدی ئەمریكی دووپاتیان كردەوە پەرۆشی ئەمریكا بۆ كاركردن لەگەڵ حكومەت و گەلی عێراق لە زیادكردنی دەرفەتە ئابوورییەكان، بەهێزكردنی سەربەخۆیی وزەی عێراق و چارەسەركردنی قەیرانی كەشوهەوا، نوێكردنەوەی پابەندبوونی حكومەتی ئەمریكا بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق لە شەڕەكەی دژی باندە تیرۆریستییەكانی داعش و تێكشكاندنیان.