سودانی و حەمودی جەخت لەسەر گرنگی پاڵپشتیكردنی حكومەتی ئێستا دەكەنەوە لەلایەن چالاكیە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانەوە

سیاسی
  • 20-11-2022, 17:18
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و شێخ هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، جەختیان لە گرنگی پشتیوانیكردنی حكومەتی ئێستا لە لایەن چالاكییە  سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانەوە كردەوە بۆ جێبەجێكردنی ئەركی نیشتمانی خۆی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سودانی پێشوازی لە حەمودی كرد، لە كۆبوونەوەكەشدا شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر دۆخی وڵات بە گشتی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی جەختكردنەوە بوو لەسەر گرنگی پاڵپشتیكردنی حكومەتی ئێستا لەلایەن چالاكە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانەوە بۆ جێبەجێكردنی ئەركی نیشتمانی خۆی لە دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوڵاتیان و ڕاستكردنەوەی چەندین ڕێگەی هەڵە بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پەرەپێدانی ئەدای دامەزراوەیی.