سێ دۆسیەلەسەر مێزی گفتوگۆی نێوان وەزیری كۆچ وكۆچبەران و باڵیۆزی ئەمریكا

ناوخۆ
  • 20-11-2022, 16:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئیڤان فایق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران و ئەلینا ڕۆمانسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا سێ دۆسیەی تاوتوێ كرد، دیارترینیان هاندانی خێزانە ئاوارەبووەكانە لە كەمپەكاندا.
    وەزارەتی كۆچبەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ پێشوازی لە باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق ئەلینا ڕۆمانسكی و یاوەری كرد لە بارەگای وەزارەت لە ناوەندی پایتەختی بەغداد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانەی كۆبوونەوەكەدا لایەنەكانی هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست لە بوارە جیاجیاكاندا تاوتوێ كران، لە پێش هەموو شتێكەوە سەبارەت بە بارودۆخی ئاوارەكان و گەڕاوەكان، ئەمە جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر ڕەوتی پلانی فریاگوزاری وەزارەت بۆ هاندانی خێزانە ئاوارەكان لە كەمپەكاندا بۆ ئەوەی خۆبەخشانە بگەڕێنەوە بۆ ناوچە ڕەسەنەكانی نیشتەجێبوونیان و میكانیزمی پشتگیریكردنیان لە ڕووی دارایی و معنەوی.