سودانی و مالیكی جەخت لەسەر گرنگی پاڵپشتیكردنی حكومەت دەكەنەوە لە جێبەجێكردنی بەرنامەی وەزارییەكەیدا

سیاسی
  • 20-11-2022, 16:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق جەختیان لە گرنگی پاڵپشتیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامە وزارییەكەی كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێشوازی لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراقی كرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد لەماوەی كۆبوونەوە باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات كرد لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی جەختكردنەوە بوو لەسەر گرنگی پاڵپشتیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامە وزاریەكەیدا، هەروەها گەڕان بەدوای میكانیزمی نوێ كە ئەدای حكومەت باشتر بكات و سیاسەتەكانی حكومەت پەرەپێبدات لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چالاككردنی بزوێنەری ئابووری بە ڕێكوپێكی بۆ پشتگیریكردنی هاوڵاتیان و چاككردنەوەی گروپە لاوازەكانی كۆمەڵگا.