بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ڕەشید هەڵوەشاندنەوەی مامەڵەی راستنامە ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی بانكەكەدا كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بانكەكە دەستیكردووە بە كاركردن بە سیستەمی بەڵگەنامەی ئەلیكترۆنی پارێزراو، پڕۆژەی نیشتیمانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی مامەڵەی راستنامە،ئاماژە بەوە دەكات ئەمە بەگوێرەی ڕێنماییەكان هاتووە لە سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران / ناوەندی داتا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەم پڕۆژەیە هەموو ڕەوایی دەركردنی دەستی لەناو دەبات و بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی لەڕێگەی سیستەمێكی ئەلیكترۆنی نێوان بانك و سەرجەم بەشەكانەوەیە، جەختیشی لەوە كردووەتەوە ئەم ڕێكارە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ڕۆتین و كورتكردنەوەی كات بۆ هاوڵاتی لە سەرجەم مامەڵەكانی بانكیدا.