بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی كاركردن بۆ گەیشتن بەو ئەنجامانە كردەوە كە كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا سنووردار بكەن.
سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیاندراوێكدا كە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا، هانس ساندی كە بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی خۆی پێشكەش كرد.
سەرۆك كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پیرۆزباییە میهرەبانانە دەربڕی و جەختی لە ئیرادەی عێراق بۆ پاراستن و پەرەپێدانی پەیوەندییە بەهێزەكان لەگەڵ هۆڵەندا و چەسپاندنی ئاسۆكانی هاوكاریی بنیاتنەر لە بوارە جیاجیاكاندا بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو گەلی دۆست بكات.
ڕەشید باسی لە پێویستی هاوكاری نێودەوڵەتی بۆ هەماهەنگی ئەو خزمەتگوزارییە مرۆییە سەرەتاییانەی پێشكەش بە ئاوارەكان دەكرێت، بەو پێیەی نیگەرانییەكان لەسەر خێراكردنی چارەسەركردنی ئەم دۆسیە و گەڕاندنەوەی خێزانە ئاوارەكان بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان.
هەروەها ئاماژەی بە گرفتەكانی گۆڕانی كەشوهەوا و گرنگی كاری هاوبەش بۆ گەیشتن بە ئەنجامەكان كە بەشدارن لە كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی، ئەمە جگە لەوەی ئەو كێشە ئاوییەی كە عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت، كە كاریگەری لەسەر هەموو سێكتەرەكانی ژیان لەو وڵاتەدا هەبووە.