بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی بەرگری ئاگادارییەكی بۆ ئەو كەسانە بڵاوكردەوە كە گرێبەستەكانیان هەڵوەشاوەتەوە.
وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەیاند: ئەوانەی گرێبەستەكانیان هەڵوەشاوەتەوە، كە ناویان لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت و پلاتفۆرمەكانی بڵاوكراوەتەوە، پێویستە پشكنینی پزیشكی و لەشجوانی ئەنجامبدەن لە كاتژمێر 7،00ی بەیانی، بەپێی بەروارە دیاریكراوەكان و سەنتەرە خۆبەخشییەكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەم ڕێكارە لەو ژەمە دەبێت كە تاقیكردنەوەكە بۆی ئەنجام دەدرێت لە 21ی تشرینی دووەمی 2022 یەك لەدوای یەك.