بەدواداچوون - INA
كەریم بنزیمەی هێرشبەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی وهەڵبژاردەی فەرەنسا لەبارەی ڕۆیشتنی لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی فەرەنسا كە بەشداری مۆندیالی 2022ی قەتەر دەكات لێدوانێكی دا كە لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: هەرگیز لە ژیانمدا كۆڵم نەداوە،هەرگیز خۆم بەدەست نەداوە بەهەموو ژیانم، بەڵام ئەمشەو دەبێت وەك هەمیشە بیر لە بەرژەوەندی تیپەكەم بكەمەوە.
كەریم ئاماژەی بەوەشكرد : بۆ من گونجاوتر بوو شوێنەكەم بەجێبهێڵم بۆ یاریزانێكی دیكە كە ئامادەیە، كە بتوانێت یارمەتی تیپەكەمان بدات لە مۆندیالدا ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات.
ئەستێرە فەرەنسییەكە كە ئەمساڵ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا، لە كۆتاییدا وتی: سوپاس بۆ هەموو پەیامەكانی پشتیوانی ....بۆ پێشەوە فەرەنسا.
كەریم بنزیمە بەشداری مۆندیالی 2022 ناكات، بەهۆی پچڕانی ماسولكەكانی ڕانی چەپی لە كاتی مەشقەكانی كەلەشێرەكان،ماوەتەوە بڵێین فەرەنسا لە كۆمەڵەی D یاری دەكات كە ئوسترالیا و دانیمارك و تونس لەخۆدەگرێت و كەلەشێرەكان سێشەممەی داهاتوو ڕووبەڕووبوونەوەی ئوسترالیا دەبنەوە لە گەڕی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكاندا.