دەستپاكی دەركردنی فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ بەڕێوەبەرێكی گشتی لە فەرمانگەیەكی ئاوقاف ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 20-11-2022, 13:15
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی فەرمانی بانگهێشتكردنی دژی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی بەڕێوەبردن و وەبەرهێنانی موڵك فەرمانگەیەكی پێشووی ئەوقافی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی بە ئەنقەست سەرپێچییەك لە ئەركەكانی كارەكەی ئەنجامداوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەكە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخ دوو فەرمانی بانگهێشتكردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی دەستەی بەڕێوەبردن و وەبەرهێنانی پارەی یەكێك لە فەرمانگەكانی پێشووی ئەوقاف دەركرد ، لە دوو حاڵەتی پێشێلكارییەكان كە دەگەڕێندرێنەوە بۆ دەستەی بەڕێوەبردن و وەبەرهێنانی سندوقەكانی ئەوقاف سەبارەت بە خانووبەرەیەك لە دیالە و هەروەها خانووبەرەیەكی دیكە لە بەغدا، كە ڕووبەرەكەی (9) دۆنم.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخ بڕیاریدا بە هێنانی تۆمەتبار و (8) تۆمەتباری دیكە بۆ وەقف دیوان لەسەر بنەمای بڕگەكانی ماددەی (331) لە یاسای سزادان.
    جێگای سەرنجە كە دەستەی دەستپاكی لە نۆزدەی مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن و گەڕانی لە دژی سەرۆكی دیوانێكی ئەوقاف و هەریەك لە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەستەی بەڕێوەبردن و وەبەرهێنانی سندوقەكانی ئەوقاف ڕاگەیاند لە بەرامبەر پاشخانی كڕینی هۆتێلێك لە هەرێمی كوردستان بە بڕی (47,000,000,000) دینار بەبێ هیچ ئیمكانیاتێكی ئابووری.