بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان ، دەستبەسەرداگرتنی دوو کۆنتێنەری بەهۆی پێشێلکردنی مەرجەکانی هاوردەکردن لە بەندەری ئوم قەسر ڕاگەیاند.
دەستەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"لە بەندەری ئوم قەسر توانیویانە دەست بەسەر دوو کۆنتێنەردا بگرن لە دەرەوەی کەمپی گومرگ، ئەمەش بەهۆی پێشێلکردنی مەرج و رێنماییەکانی هاوردەکردن.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد" کەل و پەلەکان پێکهاتون لە (دەرمانی جۆراوجۆر) کە مەبەست لێی بە قاچاخ هێنان بوە. هەروەک ئاماژەی بەوەشکراوە کە "ڕاپۆرتی دەستبەسەرداگرتنی دەرمانەکان ئامادەکراوەو ڕەوانەی پۆلیسی گومرگی کراوە بۆ لێپێچینەوەی یاسایی .