سودانی رێنمایدا بۆ لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانەکەی کەرکوک

سیاسی
  • 19-11-2022, 22:16
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان "محمد شەیاع سودانی" رێنمایی دا بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی تاوانەکەی کەرکوک.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکد کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان" محەمەد شەیاع سودانی" پەیوەندی بە وەزیری بەرگری کرد و بەدواداچوون بۆ وردەکارییەکانی وەڵامدانەوەی ڕێوشوێنەکان کرد ، سەبارەت بە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر خاڵێکی سوپای عێراقی لە کەرکوک،سەرۆک وەزیران رێنمایی کردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانەکە.