بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆک وەزیرانی عێراق"محمد شیاع سودانی"ڕێزی لە ژمارەیەک منداڵی بەتوانا لە پارێزگای دیوانیە نا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لە کۆمەڵێک منداڵی بەتوانا لە پارێزگای دیوانیە کرد، و ڕێزڵێنانی بۆ ئەنجامدان.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە"سودانی" بەخێرهاتنی ئەو منداڵە بەتوانایانە کرد، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەرکی حکومەت گرنگیدان بە منداڵانە لە عێراق، هەروەها دەستەبەرکردنی مافەکانیان بۆ ژیانێکی شایستە و ئایندەیەکی ئومێدبەخش، هەروەها پاڵپشتیکردن لە منداڵانی بەتوانا و بەهەرەکانیان، کە سامانێکی گرنگەن بۆ وڵات.
سودانی رێنمایی ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی کرد کە گرنگی پێویست بەم گروپە بدەن و سپۆنسەریان بکەن و پێداویستییەکان بۆ پەرەپێدانی بەهرەکانیان لەو بوارانەدا دابین بکەن کە تێیدا تواناکانیان هەیە و ئەوان سەرکەوتوو بوونە تیایدا.
لە بەیاننامەکەدا هاتوە"سودانی"کۆمەڵێک داواکاری لە خەڵکەوە پێگەیشتووە کە پەیوەندییان بە خزمەت و واقیعی زیندووی ژیانیان هەیە، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانیان.